داواده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگ له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه
964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه
جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داوا ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ببنه خاوه‌ن داهاتى خۆیان.
شاهین حه‌مه ره‌زا، جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگ له پارێزگاكه‌یاندا به‌پێویست ده‌زانێت چونکە “ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له هه‌ڵه‌بجه نه‌كرێته‌وه نابینه خاوه‌ن داهاتى خۆمان”.
به قسه‌ى جێگرى پارێزگار، تا ئێستا هه‌رچی داهاتى ناوخۆیی و خاڵه سنوورییەکان هەیە هه‌مووى ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ى پارێزگاى سلێمانى.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن