رانیە: کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە رێگەی نێوان سەرکەپکان – حاجیاوا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگهیاند “کاتژمێر شەشی سهر لهبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی گەرمکەداڵ کە دەکەوێتە نێوان ناحیەی سەرکەپکان و قەزای حاجیاوا تەرمی کەسێکمان دۆزییەوە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە دیاربوو”.
وتەبێژی پۆلیس باسی لهوهشكرد کەسەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی 17 ساڵە، و وتیشی “رووداوەکە پێش کاتژمێر شەشی بەیانی روویداوە، بەڵام ئەوان لە کاتژمێر شەش ئاگادار کراونەوەتەوە و لە ئێستادا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی رانیە کراوە”.
بهقسهى وتهبێژی پۆلیس تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن