هەواڵی زیاتر ببینە
دەرگەی زانکۆکان بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دەکرێتەوە
+964
ژووری هەواڵ
-بەتۆمەتی سەربڕینی 30 سەر مەڕ لە سەکران، پۆلیسی چۆمان دوو کەسی دەستگیرکرد.
-وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی لە قۆناغی 12ـی ئامادەیی نمرەی کەمیان هێناوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن.
بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیان زیاترە لە دوو هەزار کەس.
-لە گوندی ئەلبوسەباحی سەر بە قەزای خورماتوو، بینایەکی نوێی بنکەی تەندروستی کرایەوە.
-پۆلیسی سلێمانی ئەفسەری بۆ ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی دیاریکرد کە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندویژیان نییە، بۆ ئەوەی خەڵکی بە ئاسانی پێیان بگەن.