قۆناغی یەکەمی بالەی کچانی عێراق کۆتایی هات

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

قۆناغی کۆمەڵەکانی بالەی کچانی عێراق کۆتایی هات و یانەکانی سلێمانی و دەربەندیخان بە یەکەمی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25.7.2023 لە رۆژی پێنجەمی خولەکەدا یانەکانی دەربەندیخان و ئەفرۆدێت لە کۆمەڵەی یەکەم کۆتا یاریی کۆمەڵەکانیان کرد و یانەی دەربەندیخان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یانزە یانەی بالەی کچان بەشدارییان کرد و دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کرابوون.

بەڕێز عەلی، راهێنەری یانەی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکێک لە باشترین ئاستەکانمان پێشکەش کردووە، ئەگەر لەسەر ئەم ئاستە بەردەوام بین ئەوا رکابەری نازناوەکە دەکەین”.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 28.7.2023 هەردوو یاریی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین ئەنجام بدرێت، کاتژمێر یەک یانەی دەربەندیخان رووبەڕووی کچانی هەولێر دەبێتەوە و کاتژمێر سێش یانەی سلێمانی و ئافرۆدێت بە یەک دەگەن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد