وێنه سۆشیال میدیا
ئاماره ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ترسناكن
ئەمڕۆ رۆژى جیهانى خۆپاراستنه له خنكان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خۆپاراستنە لە خنکان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵى 2021 ـه‌وه ئه‌و رۆژه‌ى راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمییه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ساڵانە نزیکەی 236 هەزار کەس بەهۆی خنکانەوە ژیانی خۆیان لەدەستدەدەن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره، منداڵانی تەمەن پێنج بۆ 14 ساڵ زیاتر توشی ئەم کارەساتە دەبن.
هۆکارە سەرەکییەکانی راگه‌یاندنى ئه‌و رۆژه
خنکان هۆکارێکی سەرەکی مردنە، بەتایبەتی لەنێو منداڵان و گەنجاندا، ئه‌م رۆژە رۆڵێکی چارەنوسساز دەگێڕێت لە رزگارکردنی ژیان و رێگریکردن لە کارەسات.
ئه‌م رۆژه یارمەتیدەرە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە کاریگەرییە جیهانییەکانی خنکان و گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی.
منداڵان، کۆمەڵگە گوندنشینەکان و وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند زیاتر ئامادەن بۆ رووداوەکانی خنکان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژه‌كه‌ى راگه‌یاند
رۆژی جیهانی خۆپاراستن لە خنکان لە رێگەی بڕیارنامەی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیسانی 2021 دروستبووە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی خۆپاراستن لە خنکان لە جیهاندا.
خنکان، لە ئەنجامی نوقمبونی دەم و لوت لە ئاودا دروست دەبێت، زۆرجار لە گۆشەگیری یان دۆخێک‌دا روودەدات کە کەسانی دیکە بێ‌ئاگان یان ناتوانن هاوکاری قوربانییەکە بکەن.
تەندروستی جیهانی جەخت بۆ سەلامەتى دەکاتەوە
بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم پرسە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەسەر گرنگی دروستکردنی شوێنی سەلامەت و دوور لە ئاو بۆ منداڵان و فێرکردنی چۆنیەتی مەلەکردن و بەرزکردنەوەی بەڕێوەبردنی مەترسی لافاو بۆ کەمکردنەوەی مردن بەهۆی خنکان کردەوە.
ساڵانە لانیکەم 236 هەزار کەس گیان لەدەستدەدەن
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە لانیکەم 236 هەزار کەس گیان لەدەستدەدەن، ئەوەش لە ریزبەندی 10 هۆکاری سەرەکی مردندایە بۆ تاکەکانی تەمەن یەک تا 24 ساڵ، زۆربەی مردنەکانی خنکان لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەنددا لە بیر و دەفرەکانی هەڵگرتنی ئاوی ناوماڵ، رووبار و دەریاچەدا روودەدەن، کە منداڵانی گوندەکان و هەرزەکاران بە شێوەیەکی ناگونجاو کاریگەرییان لەسەرە.
هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نیه
ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك به‌هۆى نه‌شاره‌زایی له ئاوه‌كان و نه‌بوونى زانیاری له‌سه‌ر مه‌له‌وانى، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له به‌دواداچوونه‌كانیدا ده‌ستیكه‌وتووه، ته‌نیا له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى كه‌ركوك، 39 كه‌س له ته‌مه‌نى جیاواز به‌هۆى خنكانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.