"پابەند نین"
مانگانە لە هەولێر سێ دەرمانخانە دادەخرێن
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 20 دەرمانخانە بە داخستن سزادراون، سزاکان لەلایەن لیژنەی باڵای وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و سەندیکای دەرمانسازانەوە بووە.
بە پێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی، بەشێک لە هۆکارەکانی داخستنی دەرمانخانەکان ئەوەبووە، پابەند نەبوون بە نرخی سەر ستیکەر و فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی، مامەڵەکردن بە دەرمان، دەرچوون لە کاری پیشەییانەی دەرمانخانەکان.
دكتۆر رەنج محەمەد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان، بە 964ـی وت، لە شەش مانگی رابردوودا لە هەولێر، سەردانی زیاتر لە 100 دەرمانخانە کراوە، سزاکان دوای سەردانیکردن و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکان بووە، پێنج دەرمانخانەش مۆڵەتی کارکردنی بۆ ماوەی شهش مانگ تا ساڵێک لێوەرگیراوەتەوە.
به پێی زانیارییەكانى 964 كه له سهندیكاى دهرمانسازان دهستیكهوتووه، لە هەولێر 827 دەرمانخانەی مۆڵەتپێدراوی فەرمی هەیە، هەزار و 640 دەرمانسازیش لە لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ئەندامن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن