زیندانیانی سیاسی زەوییان وەرگرت
+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر10:30 لە بینای قایمقامیەتی چەمچەماڵ، بە تیروپشک و بە شێوەی ئاشکرا، 30 زیندانی سیاسی زەویان پێدرا
ئەم 30 هاوڵاتییە لە زیندانەکانی دوبز و تۆپزاوا بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بوونە لە سەردەمی رژێمی بەعس و دواتر ئازادکراون، زەوییەکانیان لە گەڕەکی پیریایەکانە لە ناحیەی شۆڕش، خۆشیان دانیشتووی ناحیەکەن.
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی: “هەوڵدەدەین بە زووترین کات خزمەتگوزاری بگەیەنین بەو گەڕەکانەی زەوییەکانی لێ دابەش کراوە و هەر پارچە زەوی بڕی 200 مەترە لە دوو بلۆک لە کەرتی 16ی پیریایی، ئێستا تەنیا 12 زیندانی سیاسی ناحیەی سەنگاو و
22 زیندانی سیاسی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ماون، هەوڵدەدەین بە زووترین کات زەوی بۆ ئەوانیش دابین بکەین، پێشتر ئەوانەی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەبووە، پێیان دراوە”
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا