خوێندکارانی زانکۆ بڕۆن دەرماڵە وەربگرن

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24.7.2023 دابەشکردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

بڕیاره‌ هەر خوێندكارێك لە ناو شار بێت مانگانە 40 هەزار دینار وەربگرێت، خوێندكاری دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار وەردەگرێت.

پێشتر سامان عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی راگەیاندبوو، رۆژی یەكشەممە (دوێنێ) دەرماڵەی سێ مانگی تەواوی خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین و پۆلیتەكنیكیش دەدرێت، بەڵام كاره‌كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد.

رۆژی 22.2.2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی داوە لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.

964 زانیاریی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.