رێگەى بالیسان - شكارته پێش نۆژەنکردنەوە. فۆتۆ:964+
رێگەی جێگرەوەش نییە
رێگەی سەرەکی بالیسان – شکارتە بۆ بارهەڵگرەکان دادەخرێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
رێگەی سەرەکی بالیسان – شکارتە و بالیسان – خەلیفان نۆژەن دەکرێتەوە و لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەک مانگ بە رووی هەموو جۆرە بارهەڵگرێکدا دادەخرێت، جادەی جێگرەوەش نییە.
درێژی رێگەکە 23 کیلۆمەتر و نیوە، نزیکەی 16 کیلۆمەتری هەڵکەندراوە و نۆژەنکردنەوەکەی لە قۆناغی دانانی چینی بەردی شکاو و قیردایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24.7.2023، مەهدی مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی وت، “لەم قۆناغەدا نابێت هیچ بارهەڵگرێک بەسەر رێگەکەدا بڕوات و بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە رێگەکە”.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بالیسان دەڵێت، کۆمپانیای جێبەجێکار بە چڕی کار لە پڕۆژەکەدا دەکات، بۆ ئەوەی کارەکانی بە شێوەیەکی هونەری و رێکوپێک جێبەجێ بکات بە پێی مواسەفاتی عێراقی تایبەت بە رێگەوبان.
بڕیار وایە لە رێکەوتی 24.8.2023 رێگەکە بکرێتەوە.
رێگەکە یەک ئاراستەیە و لە ساڵی 1978 دروستکراوە، بە داخستنیشی هیچ رێگەیەکی جێگرەوە نامێنێت بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکان بەسەریدا هاتوچۆ بکەن.