مه‌رزی په‌روێزخان فراوان ده‌كرێت

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەردی بناغەی چه‌ند پرۆژەیه‌ك لە گەرمیان و به‌ دیاریكراوی له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دانران، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستانیش پێی وایه‌ تەواوبونی ئەو پرۆژانە کاریگەری لەسەر زیادبوونی جوڵەی بازرگانی و هەلی کار دەبێت.

پرۆژه‌كان له‌ لایه‌ن وەزیری دارایی و ئابووری ئاوات شێخ جه‌ناب یه‌كشه‌ممه‌ دانران، كه‌ بریتیین له‌ راکێشانی ئاو لە گوندی حەوش کوڕو بۆ دەروازەی پەروێزخان، کە درێژییەکەی حەڤدە کیلۆمەترە، ماستەرپلانی دەروازەی په‌روێزخان، کە خۆی له‌ دروستکردنی ئاوبارەی کۆنکرێتی و نۆژەنکردنەوەی ناو دەروازەکە، بنکەی نشینگە و دروست کردنی رێڕەوی گەشتیاری، چاککردن و پەرەپێدانی رێگه‌ بازرگانییەکانی چواردەوری دەروازەکە دەبینێتەوە.

وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند، تەواوبونی ئەو پرۆژانە کاریگەریی بەرچاویان دەبێت لە زیادکردنی جوڵەی بازرگانی و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە ناوچەکەدا.

مه‌رزی په‌روێزخان کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو له‌ قەزای خانەقینی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.