کەشوهەوا - 964
سبه‌ی گه‌رماكه‌ی سووتێنه‌ر نابێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما تا سێ پله دابه‌زن.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بارودۆخ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمدا .
خێرایى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمه‌تر/کاتژمێر دەبێت
ئاراستەی با/ باکووری رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت .
پلەکانى گەرما/ لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7- 9) کم دەبێت .
سبەی سێشەممە
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
خێرایی با/ لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25) کم /ک دەبێت
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى
سۆران: 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى