گەنجێک هیچ رۆژێک نانی ماسییەکانی خابوور لەبیرناکات
964+
شڤان عەبدوڵا
عەلی عەبدوڵا، ناسراو بە عەلی کۆچەر رۆژانە دوای نوێژی عەسر دەچێتە سەمونخانە و خواردنگەکان و نانی زیادەیان لێ وەردەگرێت، ئەگەر نەشیان بێت ئەوان لێیان دەکڕێت و دواتر دەچێتە سەر رووباری خابوور لە نزیک پردی دەلالەوە دەیدات بە ماسییەکانی ناو رووبارەکە.
عەلی بە 964ـی وت، زۆر دڵخۆشە بەو کارە و داوای لە خەڵک و گەشتیاران کرد کاتێک دەچنە سەر خابوور پارچە نان لەگەڵ خۆیان ببەن و بیدەن بە ماسییەکان.
ئەو پێی خۆشە خۆشویستنی ئاژەڵ و بوونەوەران ببێتە کولتوور لەناو خەڵکیدا.