كەس نازانێت كێشەكانی قلیجە چارەسەر دەبن یان نا

964+
كوردستان ئەحمەد
ساڵێكە چەندین جار دانیشتوانی گوندی قلیج، داوا لە سەرۆكایەتی شارەوانیی وارماوا دەكەن كێشەی ئاو و رێگەوبانیان بۆ چارەسەر بكرێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن هیچیان بۆ نەکراوە.

رێگەی گوندەكە پڕە لە قۆرت و چاڵ، یەك ئاراستەیە، دوو كیلۆمەتر درێژە و لە سەرەتای گوندەكەوە تا دەگاتە سەر رێگەی كەلار – سلێمانی كەڵكی هاتوچۆی نەماوە.

رێبوار محەمەد، لە بری ئەنجومەنی گوندەكە یاداشتێكی داوەتە شارەوانیی وارماوا و داوا دەكات كێشەكانیان چارەسەر بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەكراوە.

کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بە964ی وت، بە دوای رێگەچارەی كێشەكەوەن، دەرخستەیان بۆ كردووە و ناردویانەتە سەروو خۆیانەوە، پارەیان بۆ خەرج بكرێت یەكسەر رێگەكە چاكدەكەن.

گوندی قلیجە دەكەوتە دامنێنی ناحیەی وارمااە لە قەزای شارەزوور، هاوسنورە لەگەڵ گوندەكانی كانی كەوەی جوخ و گوندی ئەحمەدبرنە لە رۆژهەڵاتیشەوە دراوسێی گوندی دەقە، لە رۆژئاواشەوە لەگەڵ گوندی میرەدێ دراوسێیە.