بۆ ئەوەی شەکر نەخۆن هەنگەکانی بردووە بۆ شاخ

964+
دیلان محەمەد جەزا

ھەنگەوانێک بۆ دووربوون لە ناوچەی نیشتەجێبوون، ھەنگەکانی بردووەتە سەر چیایەک و ھەنگوینی سروشتی بەرھەم دەھێنێت.

عەلی ساڵح ماوەی 13 ساڵە کاری ھەنگەوانی دەکات لە گوندی وڵاخلوی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، ساڵانە بەرھەمێکی زۆری ھەنگوینی سروشتی ھەیە.

ھەنگەکانی لەسەر شاخێک داناوە، بۆ ئەوەی نەگەن بە شیرینی و شەکر.

ئەو دەڵێت، چوار جۆر ھەنگ بەخێو دەکات و چونکە ناوچەی شارباژێڕ داری ترشی زۆرە، هەربۆیە ھەنگوینەکەیان “یەکەمە”.

بە پێی زانیارییەکان، هەنگ لە وەرزی ھاویندا دەتوانێت پێنج کیلۆمەتر لە شوێنی مانەوەی دوور بکەوێتەوە.