دیمەنی رووداوی ئۆتۆمبیلەکەی دەڤەری برادۆست.وێنە:964
9 ئەندامی یەک خێزان لە رووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون
964+
ئاسۆ وەرتێ
لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا لە سیدەکان 9 ئەندامی یەک خێزان بە سەختی بریندار بوون.
بریندارەکان ژن و منداڵیشی تێدایە و رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
كاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەری بنكەی تەندروستی سیدەكان، بە 964ی وت، لە رووداوی هاتوچۆكەدا 9 كەس برینداربوون، برینی هەندێكیان سەختە ئەندامی یەك خێزانن، رووداوەكە كاتژمێر شەشی ئێوارە روویداوەو گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی سیدەكان.
یەكێك لە منداڵەكان كە تەمەنی 7 ساڵە رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران كراوە و باوكی خێزانەكە ئاستی برینەكەی زۆر بەرزە، ئەوانی دیكە تەنیا برینداربوون.
رووداوەكە بەهۆی خێراییەوە بووە، توێتایەكی جۆری هایلۆكس لەسەر رێگە هەڵدێراوە و كەوتووەتە شیوێكەوە، بەتەواوەتی ئۆتۆمبێلەكە وێران بووە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد