ئاسانكاری زۆر بۆ هاوڵاتیان دەكات

پردەكانی رێگەی شەقڵاوە زۆریان نەماوە

964+
كوردستان ئەحمەد
لەسەر رێگەی شەقڵاوە، دوو پرد دروستدەكرێت ئێستا %75ی هەردووكیان تەواو بووە.

پردەكان یەكێكیان بۆ گەڕانەوەی بۆ شەقڵاوا لە  نزیك كۆڕێ، نزیكەی كیلۆمەترێكە و بەشێوەی هیلال دروستكراوە.

بەرزییەكەی سێ مەترە، پانیەكەی حەوت مەترە، بەربەستی بۆ دروستكراوە و قیركراوە و هێڵكاری كراوە.

پردەكە تەنیا سەرەتاكانی ماوە، بۆئەوەی بەتەواوەتی شۆفێر بتوانێت بچێتە سەر پردەكە، رێكارەكانی تەواو بوون و ئەگەری هەیە تا مانگێكی دیكە بكرێتەوە،

كاروان كەریم خان، قایمقامی شەقڵاوە بە 964ی وت، بۆ ئەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسانبكرێت ئەو پردە دروستكراوە، ئەگەری هەیە لە مانگی داهاتودا بكرێتەوە.

پردەكەی دیكە، بۆ ئەوەیە گەڕانەوەی هاوڵاتیان لە شەقڵاواوە بۆ میراوا ئاسانتر بكات، هەردوو پردەكە لە چوارچێوەی ئەو دوو سایدەیە كە لە شەقڵاوەوە دەڕوات بۆ سۆران.