بەهۆی ئاگرێکەوە دوکانێک بە تەواوی مریشکەکانییەوە سووتا

964+

کاروان ساڵحی

بە هۆی شۆرتی کارەباوە دوو دوکان لە گەڕەکی پەنجا عەلی سووتا و پاشان لەلایەن تیمەکانی بەرگری و شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوکانێکی مریشک فرۆش و دوکانێکی میوە فرۆش گڕیان گرت و بە تەواوی سووتان.

هیوا ئەحمەد، دراوسێی دوکانە سووتاوەکە بە 964ی وت، ئەوان لە ماڵەوە بوون گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بوو کە هاتنە دەرەوە بینیان گڕی گرتووە و بە تەوای سووتاوە دوکانێکی میوە فرۆشیش لەگەلی سووتاوە.

وتیشی، دوکانی میوە فرۆشەکە لە پاڵی میوە کەوە بەنزینی بەجلیکان دەفرۆشت چەند جلیکانێک بەنزینیش لە ناو دوکانە کە بوو ئەوەش گڕی گرت و سووتا، دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کوژایەوە.

964چەند جاڕێک پەیوەندی بە پۆلیسی بەرگری شارستانیەوە کرد بەڵام بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی