کەسێک گیانی لەدەستدا

بۆ کاری کشتوکاڵی چوون و ماتۆڕەکەیان وەرگەڕا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەم ئێوارەیە لە گوندێکی قەڵادزێ، ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە وەرگەڕاوە، چوار ئەندامی یەک خێزان برینداربوون و ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر کەس نەبووە بەهانایانەوە بچێت.

لەدوای نزیکەی دوو کاتژمێر، پۆلیسی فریاکەوتنی راپەڕین بەهانای بریندارەکانەوە چووە و گەیاندوونی بە نەخۆشخانە، بەڵام یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلەدەستداوە.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، بریندارەکان پێکهاتوون لە باوکێک و دوو کوڕ و کچێک، بۆ کاری کشتوکاڵی چوونەتە گوندی بێکڵۆ سەر بە ناحیەی هێرۆ و لە کاتی گەڕانەوەدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.

قوربانییەکان لە دەوروبەری کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە تووشی رووداوەکە بوون و ماتۆڕەکەیان بەهۆی هەڵدێران وەرگەڕاوە، ئەو کەسەی کە گیانیلەدەستداوە یەکێکە لە کوڕەکان.

باوکەکە و یەکێکی تر لە کوڕەکانی باری تەندروستیان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ ماونەتەوە، کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.