فیدراسیۆنی رۆژنامەوانان: ئەمساڵ ٦٧ رۆژنامەنوس كوژراون
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
فیدراسیۆنی سەرتاسەری رۆژنامەوانان ئاماری پێشلكاری دژی رۆژنامەنوسان بڵاوكردەوە دەڵێت، بە تەنیا لە ئەمساڵدا ٦٧ رۆژنامەنوس كوژراون لە تەواوی جیهاندا.
فیدراسۆنی سەرتاسەری رۆژنامەنوسان كە بارەگاكەی لە بەلجیكایە راپۆرتی ساڵانەی لەسەر پێشێلكاری دەربارەی رۆژنامەنوسان بڵاوكردوەتەوە، تێیدا رێژەی کوشتنی رۆژنامەنوسان زیادیکردووە بەراورد بە پار کە ٤٧ کەس بووە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمساڵ پێنج رۆژنامەنوس کوژراون.
بەڵام زۆرترین ژمارەی کوشتنی رۆژنامەنوسان لە وڵاتانی ئەمریکای باکور و باشور بووە بە ٢٩ کەس.
فیدراسۆنی سەرتاسەری رۆژنامەنوسان نوێنەرایەتی ٦٠٠ هەزار رۆژنامەنوس لە ١٤٠ هەزار وڵاتی جیهاندا دەکات.