روفاتی سێ سەربازی عێراقی لەکاتی هێنانەوەیان بۆ وڵات. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
عێراق و ئێران رووفاتی 26 سەربازیان ئاڵوگۆڕ کرد
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
عێراق و ئێران رووفاتی 26 سەربازیان ئاڵوگۆڕکرد، کە لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان هەردوو وڵاتدا، لە ساڵانی هەشتاکاندا کوژراون.
پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی رووفاتی ئەو سەربازانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.7.2023، لە دەروازەی شەلامچە لە نزیک پارێزگای بەسڕە، بەڕێوەچوو.
لە کۆی ئەو 26 سەربازە، 18ـیان ئێرانی بوون و هەشتەکەی دیکەش سەربازی عێراقی بوون.
بە وتەی کەریم حافز، نوێنەری لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، کە قسەی بۆ سۆمەرییە نیوز کردووە، سەربازەکان لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988 لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق کوژراون.
پێشتریش لە مانگی تەمموزی ساڵی 2022، ئەو دوو وڵاتە رووفاتی 77 سەربازیان ئاڵوگۆڕ کرد.