دیمهنێك لهناو دهربهندیخانهوه، سهرهتاى كهوتنهوهى ئاگرهكه .. وێنه: 964+
گوڵان گڕی گرتووە و هێشتا نەکوژاوەتەوە
964+
هونهر فاس – گهرمیان
ئاگرێکی گەورە لە لە شاخی گوڵان کەوتۆتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، بە وتەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان.
ئاگرەکە نزیکەی دوو کاتژمێرە لە نزیک کەلی پەیکوڵی، نزیک دووڕیانی قەرهداخ- گوندی چرچەقەڵا، لەسەر شاخی گوڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان کەوتۆتەوە.”شاخەکە پوش و پاوان و دار بەڕوی زۆر لەخۆ دەگرێت”.
کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بۆ 964’وتی”ئاگرەکە گەورەیە و تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنن”.
لەبارەی زەرەر و زیانەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، تاکو ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکرێت نازاندرێت زیانەکان چەنێکن.
964 دهزانێت، لەم هەفتەیەدا ئەمە دوەم جارە ئاگر لە شاخی گوڵان دەکەوێتەوە.