چەند ڤیزاکارتێک. وێنە: 964
حکومەت حەلیکردووە
ئەگەر پاسپۆرتەکەت بەسەرچووبێت چۆن هەژماری بانکی دەکەیتەوە؟
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە کاتی دروستکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کێشەیەک بۆ ئەو هاوڵاتیانە دێتەپێش کە پێشوەختە کارتی بانکییان نییە، بەڵام حکومەتی عێراقی لەگەڵ بانکەکان رێکەوتووە بە “بەڵێننامە” چارەسەری بکەن.
بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی هەموو کەسێک پێویستە کارتی بانکی هەبێت، بەڵام ئەگەر پاسپۆرتەکە بەسەرچووبێت ئەوا بانکەکان داوای تازەکردنەوەی دەکەن تاوەکو رێکارەکان بۆ داواکار تەواو بکەن.
بۆ ئەم حاڵەتە، سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی وت، رێکەوتن لەگەڵ بانکەکان کراوە “بەڵێننامە” بە هاوڵاتیان پڕبکەنەوە، هاوڵاتیان بەڵێننامەکە دەبەن بۆ پاسپۆرت، دواتر کە پاسپۆرتیان دەرهێنا پاسپۆرتەکە دەبەنەوە بۆ بانکەکە و بەوەش هیچ گرفتێکیان نامێنێت.
964 دەزانێت، سەرجەم بانکەکان رێگەپێدراون بۆ دروستکردنی کارتی بانکی بۆ هاوڵاتیان، بەڵام مەرجە هەژماری دینار بکەنەوە نەک دۆلار.
تێچووی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی نوێی عێراقی 91 ھەزار دینارە، پێویستە ھاوڵاتی بە شێوەیەکی ئەلەکترۆنی پارەکە بدات.