وادەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق دیاریکرا
964+
پێشەوا محەمەد
دووەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق لە 24.9.2023 ئەنجام دەدرێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە خستنەڕووی جۆرە جیاوازەکانی هەنجیر، ژنان و پیاوانی دەستڕەنگین تێیدا بەشدار دەبن و جوتیارانی سەرتاسەری کوردستانیش دەتوانن بەرهەمەکانیان لە فێستیڤاڵەکەدا پیشان بدەن.
دەستەی گەشتوگوزار سەرپەرشتی فێستیڤاڵەکە دەکات و ئامانج لێی راکێشانی گەشتیارە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “دەمانەوێت لە هەر ناوچەیە و فێستیڤاڵێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەین و رووی گەشتیاری بە ناوچەکان بدەین بۆ راکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆیان و بە بازاڕکردنی بۆ ناوچەکان بکەین”.