وێنەی ئەو کەسانەی ئاسایشی هەولێر دەستگیری کردوون. وێنە: ئاسایشی هەولێر
رەگەزنامەی عێراقیان ساختەکردووە دەستگیرکران
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، باندێکی ساختەکاریمان دەستگیرکردووە کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون، رەگەزنامە و چەندین بەڵگەنامەی دیکەیان ساختە دەکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، بەفەرمانی دادوەر ئەو پێنج کەسەیان دەستگیرکردووە، ئەو کەسانە بەڵگەنامەی جیاوازیان ساختەکردووە.
ئەو باندە پێنج کەسیە لەرابردوودا ناسنامەی کەسی، پشتگیری کۆمپانیا، رەگەزنامەی عێراقی، مۆڵەتی کۆمپانیا و وەکالەت نامەیان ساختەکردووە.
ئاسایش دەڵێت، لەکاتی دەستگیری کردنی ئەو کەسانە، دەستیانگرتووە بەسەر دەیان مۆری ساختە کە مامەڵە ساختەکانیان پێ راییکردووە، وەک لە ڤیدیۆکەی ئاسایش دەردەکەوێت ژمارەیان زیاتر لە 100 مۆر دەبێت.