ئه‌مڕۆ چاوه‌كان له‌سه‌ر رۆناڵدۆ، مه‌غریب و ئێمباپێیه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالدا ئه‌مڕۆ دوو یاریی به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان و قۆناغه‌كه كۆتایی دێت، دوو تیپی دیكه‌ی پێشكۆتایی ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م، دوا دوو یاریی دیكه له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ٢٠٢٢ دێنه ئه‌نجامدان، كه یاریی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێشن.
ئه‌سپی ره‌ش و به‌ربه‌ستێكی سه‌خت
له یاریی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب و پۆرتوگال كاتژمێر ١٨:٠٠ له یاریگه‌ی سه‌مامه به‌ڕێوه ده‌چێت.
یارییه‌كه جێی بایه‌خ و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هه‌وادارانی تۆپی پێیه، به تایبه‌تی به هۆی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب، كه ئه‌سپی ره‌شی ئه‌م مۆندیاله‌یه.
مه‌غریب یه‌كه‌م جاره گه‌یشتووه‌ته قۆناغی هه‌شت، له‌م مۆندیاله‌شدا ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تۆمار كردووه، له قۆناغی یه‌كه‌م به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، له قۆناغی شازده‌شدا توانی ئیسپانیا بكاته ده‌ره‌وه.
مه‌غریب به راهێنه‌رێكی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵێك یاریزانی پیشه‌گه‌ره‌وه ترسی بۆ هه‌موو تیپه‌كانی مۆندیال دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌دایه، كاتێك رووبه‌ڕووی پۆرتوگال ده‌بنه‌وه.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا، كاتێك تیپێك ئه‌نجامی گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆمار ده‌كات، نازناوی ئه‌سپی ره‌شی پێده‌ده‌ن.
مه‌غریب به راهێنه‌رێكی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵێك یاریزانی پیشه‌گه‌ره‌وه ترسی بۆ هه‌موو تیپه‌كانی مۆندیال دروست كردووه
له لای خۆیه‌وه پۆرتوگال به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئامانجی ئه‌وه‌یه بگاته یاریی پێش كۆتایی، بۆ یاریی ئه‌مڕۆش تیپه‌كه خۆی ئاماده كردووه، هه‌رچه‌نده هێشتا دیار نییه رۆناڵدۆ جارێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت، یان به سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات.
پۆرتوگال له قۆناغی شازه‌دا زۆر به‌هێز و ترسناك ده‌ركه‌وت، كاتێك به ٦-١ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای برده‌وه.
هاوكات یاریزان گۆنچالۆ رامۆس توانی سێ گۆڵ “هاتریك” تۆمار بكات، كه یه‌كه‌م هاتریكی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ بوو.
پۆرتوگال و مه‌غریب، له مۆندیالی رابردووش به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كرد و پۆرتوگال به گۆڵێكی رۆناڵدۆ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
كلاسیكۆی ئه‌وروپا له مۆندیال
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی قۆناغی هه‌شت، كه دوایاریی قۆناغه‌كه‌یه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئینگلته‌را كاتژمێر ٢٢:٠٠ی شه‌و به كاتی كوردستان، له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه كلاسیكۆیه‌كی دیكه‌ی تیپه‌كانی ئه‌وروپا له مۆندیال، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئه‌ستێره و ناوداریان هه‌یه.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ململانێیه‌كی به‌هێزی هێڵی هێرشبردنی هه‌ردوولایه، به‌وپێیه هێرشبه‌رانی هه‌ردوو تیپ زۆر به‌هێزن، ئینگلته‌را تا ئێستا ١٢ گۆڵیام تۆمار كردووه، فه‌ڕه‌نساش ١٠ گۆڵ.
هه‌روه‌ها تا ئێستا كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسا، به تۆماركردنی ٥ گۆڵ گۆڵكاری مۆندیاله، له ئینگلته‌راش راشفۆرد و باكایۆ ساكا هه‌ریه‌كه‌ی ٣ گۆڵیان تۆمار كردووه.
ئینگلته‌را و فه‌ڕه‌نسا تا ئێستا به یاریی فه‌رمی و دۆستانه ٣١ یارییان بەیەکەوە کردووە، ئیمگلتەرا ١٧ جار براوە بووە، فەڕەنساش ٩ جار براوە بووە، هەروەها ٥ یارییش یەکسان بوونە.