دیمهنێكى پڕژێ .. وێنه: 964+
964 بڵاویكردبووه‌وه كه ئه‌و شوێنه مه‌ترسیداره
گه‌شتیارێك كه‌وته ژێر تونێله به‌فرى پڕژێ
964+
ئاسۆ وه‌رتى – چۆمان
كه‌مێك پێش ئێستا گه‌شتیارێك كه‌وته ژێر لایه‌كى تونێله به‌فرى پڕژێ و ئێستاش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى گشتى چۆمان.
گه‌شتیاره‌كه ناوى وشیار ته‌مه‌ن 35 ساڵ، خه‌ڵكی ناحیه‌ى رۆڤیای سه‌ر به دهۆكه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نزیكى بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتكردن چوبووه ئه‌و شوێنه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان به 964ـى راگه‌یاند، دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و گه‌شتیاره به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
وتیشی “له‌ئه‌نجامى داروخانى به‌شێكی تونێلى پڕژێ، قاچێكی شكاوه‌و ده‌موچاویشی كه‌مێك بریندار بووه.
هه‌فته‌ى رابردوو 964 بڵاویكرده‌وه كه گەشتوگوزاری چۆمان داواى له گەشتیاران كردبوو، توخنی تونێلە بەفرەکانى ناوچه‌ى پڕژێ نه‌كه‌ون، چونكه مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره.
گەشتوگوزاری چۆمان: تونێلە بەفرەکانى پڕژێ مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ساڵانی رابردوو رووداوی داڕمانی بەفری تونێلەکان روویداوە و سێ گەشتیاریش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.
پڕژێ، یه‌كێكه له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه‌ى سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌هۆى بوونى چاڵى به‌فر، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌فرى لێده‌مێنێت و گه‌شتیاریش له وه‌رزى گه‌رمادا بەلێشاو سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن