ئەوە نەما لە چەمچەماڵ بیت و بە زیادەڕۆ ئاوت راکێشابێت
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ دەستی کردووە بە هەڵمەتی بڕینی سەرجەم ئەو ئاوانەی هاوڵاتیان بە زیادەڕۆ رایانکێشاوە.
هەڵمەتەکە دوێنێ سێشەممە 18.7.2023 دەستیپێکردووە و لە گەڕەکی ئەنفالەکان شەش بۆریی زیادەڕۆی ئاو لابراون و ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ هەڵمەتەکەی لەکاتێکدایە، کە ئاوی شارەکە خراپە و هەشت تا 10 رۆژ جارێک ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان.
زیاد جاندار، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “ئەو بۆریانەی دوێنێ دۆزیوماننەوە بۆ ئاودانی باخ بە زیادەڕۆ راکێشرابوون”.
دەشڵێت، دەیانەوێت بەشێک لە بۆریی ئاوی گەڕەکەکان نوێ بکەنەوە، چونکە زیادەڕۆیی زۆریان کراوەتەسەر.
روونیشیکردەوە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد