نەشتەرگەری دەكرێن
تەنیا 60 سەگ گەیەنراونەتە شێڵتەرەكە
964+
شیرزا عەبدوڵا
لە ماوەی رابردوودا گلەیی زۆر هەبوو لەسەر سەگی ناو كۆڵانەكان، حكومەت شێڵتەرێكی بۆ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا تەنیا 60 سەگ گەیەنراوەتە شێڵتەرەكە
لە8ی تەموزەوە دەستكرواوە بە كۆكردنەوەی سەگی بەرەڵا و بێلانە لە ناو هەولێر، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری شێڵتەرەکە تەنیا 60 سەگ گەیەنراوەتە لایان.
هێمن مەحمود، بەڕێوەبەری شێڵتەری سەگە بێلانەكانی هەولێر بە 964ی وت، پرۆسەكە بە نەرمی دەڕوات، رۆژانە 6 تا 7 سەگیان بۆ دەڕوات، نەشتەرگەری نەزۆكیان بۆ دەكرێت و لە ناوشێڵتەرەكە ئازاد دەكرێن.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵ نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند لە ناو هەولێر 20 هەزار سەگی بێلانە هەیە.