"ئێمەش پاڵەوانمان هەیە"

ژنە پاڵەوانەكان نمایشكران

964+

هەژین فەتاح

لە پێشەنگایەكی وێنەییدا ئەو “ژنە پاڵەوان و چاونەترس و گەورانە”ی لە چیک دەژین نمایشكران.

لە وێنەكاندا “ژنانی پاڵاوان و خزمەتكاری گەورەی” وڵاتەكە و بەشێكی مێژووی چیك نمایشكرا.

هەندرێن بەرواری رێكخەری پێشەنگاكە بە 964ی وت، ئەو پێشەنگایە ئێستا لە دهۆك كراوەتەوە، كار لەسەر ئەوە دەكەین لە چیكیش پێشەنگایەك بۆ ژنە پاڵەوانەكانی كوردیش بكەینەوە.

لە پێشەنگاكەدا، وێنەی 12 ژنی پاڵەوانی وڵاتی چیك نیشاندرا، وێنەكان سەرنج راكێشن و بەشێكیان تابلۆی رەنگاو رەنگن و بەشێكی دیكەیان وێنەی رەنگاو رەنگن و بەشێكی دیكەشیان تابلۆی دەستكردن

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد