لهبارهى بەکارهێنانی هۆرمۆن بۆ قهڵهوكردنى مریشك روونكردنهوه دهدرێت
964+
فهرهاد حهسهن
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی دهڵێت، بەکارهێنانی هۆرمۆن لە پەلەوەردا درۆیەکی گەورەیە، چونكه پێیوایه گرانی و بەرزی نرخی هۆرمۆنەکان، وایكردووه تێچوی زۆری بوێت کە ئەوەش لە رووی ئابورییەوە هیچ مانایەکی نییە.
جەمال حوسێن والی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی لە نوسینێکدا، ئاماژه بهوهدهكات، پەلەوەر هیچ جۆرە هۆرمۆنێکی پێنادرێت، سەرەڕای ئەم راستییە هێشتا زۆرێک پێیانوایە لە پیشەسازی پەلەوەردا هۆرمۆنەکان بەکاردەهێنرێن بەئامانجی قەڵەوکردنی مریشک.
لهبارهى هۆکارە سەرەکییەکانی پشت پێنەدانی هۆرمۆنەکانیش لە بەخێوکردنی مریشکی گێڵگە پەلەوەریەکاندا، دهڵێت، هۆرمۆنەکانی قەڵەوکردن و زیادکردنی کێش لە مریشکدا بەشێوەی بازرگانی بەردەست نیە واتا بەکارهێنانی نایاساییە.
روونیدهكاتهوه كه، هۆرمۆنەکان نابنە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبونەوەی رێژەی گەشەکردنی پەلەوەر تەنانەت ئەگەر زۆرچالاکیش بن.
“زۆربەی هۆرمۆنەکان پێویستە لە رێگەی دەرزیەوە لێبدرێت بۆ هەر مریشکێک بە تەنیا رۆژانە دووجار لە رێگەی دەرزی ژێر پێست، ئەوەش کارێکی زۆر ئەستەم و مەحاڵە واتا لە رێگەی خواردنەوە بەکارنایەت” جەمال حوسێن واى نوسیوه ..