سبەی لە سلێمانی

لە خولی عێراقدا دیسان نەورۆز و هەولێر رووبەڕوو دەبنەوە

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە گەڕی دووەمی خولی تۆپی پێ ی تازەپێگەیشتوانی یانە پلە نایابەکانی عێراق، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 5.00ـی ئێوارە لەسەر یاریگەی زانکۆ، یانەی نەورۆز میوانداری هەولێر دەکات، هەردوو یانە دوا ئامادەکارییان ئەنجامدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئێوارەی سێشەممە هەردوو یانە لە خولی لاوانی عێراق هەردوو یانە رووبەڕووبوونەوە و هەولێر بە 2-1 گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

سەبارەت بە یارییەکەی سبەی سەردار فارس راهێنەری تازەپێگەیشتووانی هەولێر و کەمال قادر سەرپەرشتیاری تازەپێگەیشتووانی یانەی نەورۆز بۆ 964 قسەیان کرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا