کارکردنی بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی هەرێم راگیرا
964+
شۆڕش عەبدوڵا
بەشی مۆڵەت لە سەرجەم هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەپدەیتكردنەوەی سیتمی مۆڵەتپێدانەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر راوەستاوە.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بە964ی وت، دەوام لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ ئاساییە، بەڵام سیستمەكە راگیراوە بەهۆی ئەوەی لە ژێر ئەپدەیتدایە و ماوەی 24 كاتژمێری پێدەچێت تا چاك دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك و سلێمانیش لە فەیسبووكی خۆیان نوسیویانە، ناتوانن كاربكەن بەهۆی ئەوەی سیستمەكەیان ئەپدەیت دەبێت.
964 دەزانێت سیستمەكە بەهۆی ئەوەی ئەپدەیت دەكرێت لەسەرجەم هەرێمی كوردستان راگیراوە
كەمێكی دیكە، پەیامنێرمان شۆرش هەركی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر زانیاری زیاترتان لە ئەزلایڤێكدا بۆ دەخاتە روو.