كەش و هەوا
كەمێك هەواش هەیە
ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزمتر دەبێتەوە
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان نزمتر دەبێتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین نییە.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە و سبەینێ چوارشەممە، پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان خێرایی با كەمێك زیاتر دەبێت، ئاسمانیش ساماڵ دەبێت و هیچ پەڵە هەورێكیش لە ئاسمان نابینرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 43
سۆران : 41
گەرمیان : 46