له دواى مه‌رزى زێتێ مه‌رزێكی دیكه‌ش له سیده‌كان ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارە له داهاتوویه‌كى نزیكدا مەرزێکی نوێى فه‌رمى لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بكرێته‌وه، ئه‌و مه‌رزه‌ش ناوى كێله‌شینه و ده‌كه‌وێته سنوورى قه‌زاى سیده‌كان.
له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، مه‌رزى زێتێ له سیده‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و مەرزی شوشمێش له‌گه‌ڵ ئێران کراونەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، بۆ 964 كردنه‌وه‌ى مه‌رزى كێله‌شینى له سنوورى سیده‌كان پشتڕاستكرده‌وه.
به قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆماری ئیسلامى ئێرانه‌وه، ئامادەکاری ته‌واو بۆ کردنەوەی کراوە.
به‌پێی دوایین ئامار و زانیاری كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمى كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار دۆلار.
له رێكه‌وتى 31.1.2023 وته‌بێژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بۆ 964 ئاشكرای كردبوو، كه ده‌روازه‌ى كێله‌شین یه‌كێك ده‌بێت له‌و خاڵه سنوورییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئێران، كه له داهاتوودا به‌فه‌رمى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه پێشتر 964 له عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێرانى وه‌رگرتبوو، هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەریەک لە مەرزەکانی سەیرانبەن و تەوێڵەو شوشمێ لە هەڵەبجە، کێلێ لە قەزای قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، شێخ سێڵەو پشتە لە ئیدارەی گەرمیان و کێلەشین لە سیدەکان بکاتەوە، بەمەش ژمارەی دەروازەکانی نێوان هەرێم و ئێران بۆ 10 دەروازە زیاد دەکات.