بەرگریی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری داوای جێبەجێکردنی مادەی 140 دەکەن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی بەرگریی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری، دوو نووسراویان ئاراستەی دادگای کەرکوک و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە و داوای جێبەجێکردنی نووسراوی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 29ـی ساڵی 2012ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

ئەو بڕیارە تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی “لیژنەی کاروباری باکوور”ـی هەڵوەشاوە، تایبەت بە “دەستبەسەرداگرتنی” زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک.

ئەگەر داواکارییەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق و ئەنجومەنی دادوەری جێبەجێ بکرێن، لە ئێستا بەدواوە ناتوانرێت کێشە بۆ جوتیارانی کورد و تورکمان دروست بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 17.7.2023، کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاند، “بڕیارەکان نوێن و ئێستا لەسەر حکومەتی عێراق ماوەتەوە جێبەجێیان بکات”.

جوتیارانی کورد و تورکمانی سنووری کەرکوک، ماوەی 45 رۆژە لە مانگرتن بەردەوامن و دەڵێن، زیاتر لە 100 هەزار دۆنم زەویان لێ زەوت کراوە.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):