ئاگره‌كه‌ى گه‌رۆته‌ چوار دۆنم دار و ره‌زى سووتاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌قسه‌ى به‌رگرى شارستانى هیران، ئه‌و ئاگره‌ى ئه‌مڕۆكه‌ له‌ گوندى گه‌رۆته‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌كه‌یان كه‌وتبووه‌وه‌ نزیكه‌ى چوار دۆنم ره‌ز و باخ و دارى به‌ڕو و مازووی سووتاند.

ئاگره‌كه‌ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌ هۆكارێكی نه‌زاندراو كه‌وته‌وه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌كانى به‌رگرى شارستانى هێران و شه‌قڵاوه‌ له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو كاتژمێردا كۆنتڕۆڵكرا.

به‌راورد به‌ ناوچه‌كانى تر، ئه‌مساڵ كه‌مترین رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى هیران كه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئاگره‌ى گه‌رۆته‌ش ده‌بێته‌ دووه‌مین حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌مساڵدا.