ئه‌مڕۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران دابه‌ش ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگه‌کانی سنووری سلێمانی ده‌ستپێبكات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكرده‌وه، رۆژی شەممە ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم – سلێمانی كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆ لەسەر پرسە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان و کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه “ئه‌مڕۆ” دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگه‌کانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێبكات.
رۆژی 12ی ئەم مانگەش وتەبێژی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بە 964ی رایگه‌یاند، ده‌رماڵه‌ی چوار مانگی خوێندكارانی زانكۆكه‌یان به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
دەرماڵەی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگه‌کان بە پێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی و خوێندکارانی ناو شارەکان بڕەکەی جیاوازە.