له زێی بچووك كه‌سێك له خنكان رزگار كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرگری شارستانی کۆیە ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له ئاوى زێی بچووك كه‌سێكیان له خنكان رزگار کردووه، كه خه‌ریك بوو له‌ناو ئه‌و رووباره‌دا بخنكێت.
كه‌سه رزگاركراوه‌كه دانیشتووى ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌مه، بۆ گه‌شت و سه‌یران به خێزانه‌وه روویان له سنوورى قه‌زاى كۆیه كردبوو.
گۆران ئه‌حمه‌د سمقامه، به‌ڕێوه‌به‌رى بەرگری شارستانی کۆیە، به 964ـى راگه‌یاند “كارمه‌ندانیان له تیمى مه‌له‌وانى توانیویانه هاوڵاتیهیهك به‌ناوى عه‌لى محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 35 ساڵ له ئاوى زێی بچووك له‌نزیك پاركى بۆگد له خنكان رزگار بكه‌ن”.
له‌باره‌ى هۆكارى كه‌وتنه ناو ئاویى ئه‌و هاوڵاتییه‌ش وتی “بەهۆی نه شارەزابوونى بووه لە مەلەکردن” .
باسی له‌وه‌شكرد هه‌ر له سنوورى زێى بچووك، توانیانه خێزانێک بە ئۆتۆمۆبیلەکەیانەوە رزگاربكه‌ن، كه كه‌تبووه ناو تهنكاوهكانى ئه‌و زێیه له سنوورى گوندى كانى.
به‌پێی زانیاری و به‌دواداچوونه‌كانى 964، له دوێنی هه‌ینییه‌وه لە هەرێمی کوردستان و کەرکوکدا، حەوت کەس له ئاوى جیاجیادا خنکاون، كه بەشێکی زۆریان بە مەبەستی خۆفێنککردنەوە سەردانی ئەو رووبارانەیان کردبوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 هەیەتی، لە ماوەی ئەمساڵی 2023دا و تا ئێستا، 33 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، کە ئەوە بە نزیکەیی دەکاتە پێنج کەس بۆ هەر مانگێک.