حکومەتی هەرێم: نزیکەی 20 هەزار منداڵ گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی چوار ساڵدا، حکومەتی هەرێم نزیکەی 20 هەزار منداڵی کارکەر و سەر شەقامەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ خوێندن.

ئەمڕۆ هەینی 14.7.2023، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ی راگەیاند، ژمارەی ئەو منداڵانەی سەر شەقام کە گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن 19 هەزار و 500 بۆ 20 هەزار منداڵ دەبن.

بەپێی ئامارێکی حکومەتی هەرێم، لە کابینەی نۆیەمدا، 260 پرۆژە لە کەرتی پەروەردەدا جێبەجێکراون و زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

پرۆژەکام بەم جۆرە دابەشی سەر پارێزگاکان بوون: 126 پرۆژە لە سلێمانی، 87 پرۆژە لە هەولێرو 47 پرۆژە لە دهۆک.