کەمپێکی ئاوارەکان لە قەزای شێخان سووتا

964+

هیڤی دێوالی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی   ئاگر لە چوار دوکانی ئاوارەی شەنگال لە ناو کەمپی مام رەشان کەوتەوە لە سنوری قەزای شێخان، ئاگرەکەلە لایەن بەرگری شارستانی کونتڕۆل کرا.

دوان لەو دووکانانە کافتریا بوون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی زۆری مادی هەبووە.

فەیسەڵ خدر، ئاوارەیەکی ناو کەمپەکە بە 964ـی وت، کارەبای دووکانەکان نەبووە لەو کاتەدا و هۆکارەکەش تا ئێستا دیار نییە، هەرچی کەلوپەلی ناو دووکانەکان هەیە سووتاون.

لە ئێستاشدا بەرگری شارستانی قەزای شێخان لێکۆڵینەوەکانی لە هۆکاری ئاگرەکە و قەبارەی زەرەروو زیانەکان دەستپێکردووە

پێداچوونەوە: توانا نەقی