درامایەکی کوردی سێ وەرزی بەرهەمدەهێندرێت
+964
پەرستۆ ساڵح – هونەری
درامایەکی کوردی سێ وەرزی بەناوی “باڵەخانە” لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت و بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پەخش دەکرێت.
درامای “باڵەخانە” لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بودجەکەی بۆ تەرخان دەکرێت، لە نوسین و دەرهێنانی دڵشاد حوسێنە، بڕیاریشە لە شاری سلێمانی لە مانگی کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام بدرێت، هەریەک لە ئەکتەران شەماڵی عەبەڕەش و خەرمان هیرانی و سەربەست ئەحمەد، بێساران جاف، ئالان هادی و دیاری عومەر و چەندین ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەبینن.
دەربارەی چیرۆکی دراماکە دەرهێنەر دڵشاد حسێن تایبەت بە 964+ وتی، “بە گشتی دراماکە لە سێ ژانەری سەرەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و یاسایی پێکهاتووە، باس لە کێشەی شار دەکات لە نێوان مۆدێرنە و دەستگرتن بە کلاسیکەوە و ململانێکی چینایەتی لە نێوان خەڵکانێکی هەژار و خەڵکانێک، کە باڵەخانە دروست دەکەن، جگە لە ئاوێتەکردنی چیرۆکی خۆشەویستی کە دەبنە قوربانی چیرۆکەکانی رابردوو”.
دەرهێنەر جەختیش دەکاتەوە لەناو دراماکەدا بایەخێکی تایبەتی بە رۆڵی ژن دراوە، چیرۆکەکانیش بەرهەمی خەیاڵن بەڵام لە راستییەکانی ژیانی تاکی کۆمەڵگەوە نزیکن.
لەناو دراماکەدا بایەخێکی تایبەتی بە رۆڵی ژن دراوە
+964 دەزانێت کە دراماکە لە سێ وەرز پێکهاتووە و مانگی شوباتی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت، وەرزی یەکەمی ١٢ ئەڵقە دەبێت، وەرزی دووەم و سێیەم هیچ ئامادەکاریەکی بۆ نەکراوە، بەڵام چیرۆکەکان بە تەواونەکراوی بەجێدەهێڵرێن بۆ وەرزەکانی داهاتوو، دیاریش نییە دراماکە بۆ مانگی رەمەزان پەخش دەکرێت یان نا.
نووسەر و دەرهێنەری دراماکە دڵشاد حوسێن، پێشتر دوو کاری درامای دیکە بە ناوەکانی “گەرمیان و کوێستان، غوربەت” پەخش کراوە، کاریشی بۆ چەند کورتە فیلمێک کردووە لە سویسرا.