هاوڵاتیەک ئۆتۆمبێل و دەغڵودانەکەی بەیەکەوە سووتا

964+

ئاسۆ وەرتی ــ چۆمان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی رەژدووری ناحیەی قەسرێ، جوتیارێک خەریکی کۆکردنەوەی پوشوپاوانەکەی بووە، لەپڕ ئۆتۆمبێڵەکەی گڕ دەگرێت و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر زەویەکانی دەورووبەری دەگەیەنێت.

گوندی رەژدووری دەکەوێتە ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمانە.

جومعە عەبدوڵا خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە قسەی بۆ 964 کرد دەڵێت، “ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 12:00 لەکاتی کۆکردنەوە و له کرشەنانی (کۆکردنەوە) گەنم، ئۆتۆمێلەکەمان له نزیک زەویەکە راگرتبوو ئیشی دەکرد، لەپڕ ئاگر لەناو مەکینەکە بەرز بووەوە،  نەمانتوانی کۆنتڕۆڵی  بکەین، تەشەنەی کرد و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو، زەرەری زۆری پێگەیاندین”.

بەوتەی خاوەنی ئۆتۆمبێڵەکە، تیمەکانی بەگری شارەستانی قەسرێ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کونتڕۆڵکرد.

ئۆتۆمبێڵەکە لەجۆری پیکاب دێر 2013-یە، بەوتەی شایەتحساڵەکان زیاتر له 20 دۆنم پۆش و گەنمی جوتیارانی دەورووبەری لەگەڵ خۆیدا سوتاندووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی