تازەپێگەیشتوانی هەولێر سێ گۆڵیان کرد
964+
هێژا خەسرەو – هەولێر
یانەی تازەپێگەیشتووانی هەولێر توانیان بە زەحمەت لە یانەی تازەپێگەیشتووانی حدوود ببەنەوە.
لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ تازەپێگەیشتووان، یانەی هەولێر لەناو یاریگای خۆیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی حدوودی بردەوە.
گۆڵەکانی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان عەلی شێرزاد، هێور بەشدار و پەیوەند خالید لە خولەکەکانی 15، 90 و 91 تۆمارکران، گۆڵەکەی حدوودیش لە خولەکی 27 تۆمارکراوە.
سەردار محەممەدی راهێنەری یانەی هەولێر بە 964ـی وت، “متمانەم بە یاریزانەکان هەیە ئاستێکی باشتر پێشکەشبکەن، لەم یارییەدا بەهۆی گەرماوە نەمانتوانی لە بەرزترین ئاستی خۆماندابین”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی
+1