هەشت منداڵی هەیە
باوکێک منداڵە پێنج ساڵەکەی ئازارداوە و پۆلیس دەستگیری کرد
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
شەوی رابردوو، پۆلیسی چەمچەماڵ باوکێکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئازاردانی منداڵە پێنج ساڵەکەی کە شوێنەواری ئەشکەنجە و لێدان بەسەر قۆڵ و پشت و رووخسارییەوە دیارە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە 964ـی وت، باوکەکە پێشمەرگەیە و کێشەی خێزانیی هەبووە، مانگێک دەبێت هاوسەرەکەی (دایکی منداڵەکە) تۆراوە و چووەتەوە ماڵی باوکی.
بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو پیاو و ژنە هەشت منداڵیان هەیە کە تەمەنیان لەنێوان 2004 بۆ 2018یە، لەم ماوەیەدا چواریان لای پیاوەکە و چواریان لای ژنەکە بوون.