شارەوانیی رانیە بۆ تەواوکردنی پرۆژەیەک زەوییەکانی دەفرۆشێت

964+
ژێوار خدر – راپەڕین

شاره‌وانیی رانیه‌ بڕیاری داوه‌ پڕۆژەی دوو سایدی ناو بازاڕی رانیە، كه‌ لە ساڵی 2015ـه‌وه‌ وەستاوە، ته‌واو بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ نیازه‌ هه‌ندێك موڵك بفرۆشێت.

لە ساڵی 2012دا پڕۆژەیەک بۆ فراوانکردن و نۆژەنکردنەوە و رووناککردنەوەی ناو بازاڕی رانیە دەستیپێکراوە، به‌ڵام پرۆژه‌كه‌ له‌ 2015 وه‌ستا، لابردنی بەشێک لە موڵکەکانی بەردەم دوو سایدەکەش بووە هۆی وەستانی پڕۆژەکە، ئێستا دوای هه‌شت ساڵ بڕیارە خاوەنی ئەو موڵکانە قەرەبووی دارایی بکرێنەوە و پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

رێباز پیرۆت یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی راپەڕین بە 964ـی وت: پڕۆژەی دوو سایدی ناو بازاڕی رانیە لە ساڵی 2015ـه‌وه‌ وەستاوە و کاری تێدا ناکرێت، بە هۆی ئەوەی بەشێک لە خاوەن موڵکەکانی ناو بازاڕ تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە.

راشیگەیاند، نزیکی دوو هەفتە لەمەوبه‌ر لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاردراوە زەوییە بازرگانییەکانی رانیە بفرۆشرێن و لە بەرانبەردا ئەو خاوەن موڵکانە قەرەبوو بکرێنەوە لەپێناو تەواو کردنی پڕۆژەکەدا.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا