یەکێکیان مەدالیای برۆنزی بردەوە

سێ یاریزانی خورماڵ نوێنەرایەتی عێراق دەکەن

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

سێ یاریزانی تیپی کاراتێی یانەی وەرزشی خورماڵ، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن.

بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەب، هەریەک لە بینەر مستەفا و پەژار مەهدی و یوسف سەلام، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن.
محەمەد فارس راهێنەری یانەی خورماڵ بە 964 ـی راگەیاند، لە دوایین پاڵەوانیەتیی عێراق هەرسێ یاریزانی یانەکەیان ئەنجامی بەرچاویان بەدەستهێناوە و هەر لەسەر ئەو ئاستەش بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق کراون.
وتیشی، ئێستا هەرسێ یاریزانەکەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق گەشتی وڵاتی جەزائیریان کردووە و چاوەرێ ی ئەنجامی باشیان لێدەکەن.
یاریزانانی یانەی وەرزشئ خورماڵ لە جۆری کاتا نوێنەرایەتی عێراق دەکەن و ئەمڕۆش لە یەکەم رکابەریدا، بینەر مستەفا توانی پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنز بە دەست بهێنێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا