مەرج و رێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران راگەیەندرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، مەرج و رێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2023 – 2024 بڵاو کردەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ی راگەیاند، پرۆسەی دابەزین و گواستنەوەی خوێندکاران بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و لە رێکەوتی 12.7.2023 دەستپێدەکات تا 31.8.2023 بەردەوام دەبێت، پێویست ناکات هیچ قوتابییەک سەردانى وەزارەت و زانکۆکان بکات بۆ ئەم پرۆسەیە.

لە رێنماییەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرج و رێنماییەکانى ئەم پرۆسانەی خستووەتەڕوو: گواستنەوەی خوێندکاران لە کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم، گواستنەوەی خوێندنی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم، باشوور و ناوەڕاستی عێراق، ھەروەھا دابەزینی ئاسایی خوێندکاران، دابەزینی خوێندن بە شێوەی سیستمی خوێندنی پارالێل.

کلیک لێرە بکە بۆ چوونە سەر ماڵپەڕەکە و خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکان.