بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران درا

964+

فەهمی نەبی

زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، بەمنزیکانە دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکاران بەیەکەوە دابەشدەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی چوار مانگی خوێندکارانی زانکۆکە دراوە.

سامان عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ی وت، هەموو رێکارەکانمان تەواو کردووە، لە نزیکترین دەرفەت ئەو دەرماڵەیە دابەشدەکرێت، بەمنزیکانە کات و شوێنی دابەشکردن بۆ وەرگرتنی دەرماڵە دیاریدەکەین.

بەگوێرەی ئامارەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، ژمارەی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە نزیکەی 25 هەزار خوێندکار دەبێت، لەو ژمارەیە بەشێکیان بە پارالێل و بەشێکی دیکەیان بە زانکۆلاین دەخوێنن.