بەردەكە سپی و رێك و جوانە

10 ساڵە كەس لە كانە بەردەكانی خەرابە كارناكات

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە گوندی خەرابە هەشت كانی بەرد هەیە، لە ساڵی 2013ەوە تا ئێستا بەهیچ شێوەیەك كاریان تێداناكرێت.

ئەم كانە بەردانە رۆژانە سەدان جۆر و شێوە بەردی جیاوازیان بەرهەمدەهێنا، بەردەكە شێوەیەكی جوان و رێكو پێكی هەیە، سپی و تەخت و رێكە.

گوندی خەرابە سەربە ناحیەی عەربەتە، ھەڵکەوتەی شوێنەکە بەردەڵانە و لە کۆنەوە ھاوڵاتیانی ئەو گوندە ھەشت
کانی بەردیان تیادا بنیات ناوە و بەردیان بۆ سەرجەم ناوچەکان ناردووە.

ئەمیر مەولود، دانیشتوی گوندی خەرابە بە 964 وت، ساڵانی پێش 2013 خواست لەسەر بەردی ئەم گوندە زۆر بوو بەڵام ئێستا زۆر داواكاری نەماوە.

بەردەكە بۆ دروستكردنی خانوو هەروەها جوانكاری پێشی خانوو بەكاردەهات.

گوندی خەرابە نزیكەی 29 كیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە و تەنیا 12 ماڵی لێیە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد