دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمار کرا

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەم حاڵەتی تای خوێنەبەربوون لە قەزای کۆیە تۆمارکراو لە ئێستادا ئەو کەسەی هەڵگری نەخۆشییەکەیە لە نەخۆشخانەی هەولێرە.

شیروان جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، ئەم بەیانییە پشکنینی ئەو کەسە لە بەغداوە گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە پۆزەتیڤە و هەڵگری نەخۆشی تای خوێنبەربوونە.

وتیشی، کەسەکە کوڕێکی تەمەن 19ـە ساڵە و دانیشتووی قەزای کۆیەیە، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە لە هەولێر و تیمەکانیان لەوێن بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونی دۆخی تەندروستی ئەو کەسە.

دکتۆر شیروان دەشڵێت، جارێ نازانن پیشەی ئەو گەنجە چییە بەڵام ئەوەندە دەزانن کە قوربانیان کردووە، هیچ حاڵەتێکی تری گوماناوی لە کۆیە نییە و هیچ پشکنینێکی دیکەیان نەناردووەتە بەغدا.